هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات

  2024-03-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، "ھەفتەی داھاتوو بەغداد مووچەی مانگی(٣)ی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە دەکات و وەزارەتی دارایی عێراق پێداگرە لەسەر تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم"

جەمال کۆچەر, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەخاتە ڕوو دەڵێت: حکومەتی عێراق بەنیازە هەفتەی داهاتوو, مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، "وەزارەتی دارایی عێراق پێداگرە لەسەر تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم, بەڵام مووچە بە ئەلەکترۆنی بکرێ یان نا, پێویستە لەسەر بەغداد مووچەی فەرمانبەران لە هەفتەی داهاتوودا رەوانە بکات".


ڕیکلام