لەبەر هەستیاری دۆخی نەخۆشانی دڵ داوا دەکرێت کارمەندانی بەشی دڵ بایکۆت نەکەن

  2024-03-27  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەبەر هەستیاری دۆخی نەخۆشانی دڵ داوا لە ستافی نەخۆشخانەکە دەکەم کاری سەنتەری دڵ نەوەستێنن و بایکۆت نەکەن.

د.سەرخێڵ ئاراس، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی قەیرانی دارایی، کارمەندانی بەشێکی زۆری سێکتەرەکانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردووە، بەڵام ئەو بەشانەی حاڵەتی کتوپڕی تەندروستین لە ھەستکردن بە مرۆڤایەتی بەردەوامن لە دەوامکردن.

دەشڵێت: ئەم دۆخە ناھەموارەی مووچەخۆرانی تێکەوتووە بارگرانی و ژیانی ھەمووانی سەختکردووە لەھەمانکاتدا بەرپرسیارێتی قورستر لەسەر شانی ھەمووانە بەتایبەت وەک نەخۆشخانەی دڵ کە شوێنێکی ھەستیارە ھەمووان بەرپرسیارن لەو نەخۆشانەی سەردان دەکەن، بۆیە داواکارە خۆڕاگربن لەبەر نەخۆشەکان وەک ھەمیشە ھەڵوێستی نەمەردیتان ھەبووە و ھەر ئەوەشتان لێ چاوەڕواندەکرێت و ئەم دۆخە تێدەپەڕیت.

وتیشی: وەک بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری کارگێری و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەھەوڵی چڕدان و ئومێدێکی زۆریان ھەیە لەچەند رۆژی داھاتوودا کێشەکان چارەسەرببێت، بۆیە تکا لە کارمەدان دەکەن ھاوکاری ستافەکان بن بەحۆرێک کار لەسەر خزمەتگوزاری نەخۆش نەکات.
 


ڕیکلام