کۆمسیۆن: تائێستا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە

  2024-03-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تائێستا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەمە کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان و چەند هاوپەیمانییەک لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە، بەڵام تائێستا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێشتر وادەی پێشکەشکردنی لیستی بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری ٢٢ـی ئازارەوە تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمیی رۆژی ٢٨ـی ئازار درێژکردەوە.


ڕیکلام