​هێمن هەورامی: پارتی لیستی کاندیدەکانی پێشکەش ناکات

  2024-03-28  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە دەرکراوە و پارتی لیستی کاندیدەکانی پێشکەش ناکات و بەشداری هەڵبژاردن نابێت.

هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مانۆج ماتیو بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و شیکاری یۆنامی لە عێراق رایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەکو پارتی هەموو هەوڵێکیانداوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام لایەنی دیکە رێگرییانکرد و پەنایان بۆ دادگای فیدراڵی برد و بەهۆیەوە بڕیاری سیاسی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەردەکرا، دواتریش فشاری ئابوری و برسیکردنی خەڵکی کوردستان و پەلاماری درۆن و مووشەکی بەرامبەر بە هەرێمی بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی بەکارهێندرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی بە روونی شیکردووەتەوە، کە بەشداری هەڵبژاردنێک نابن پێش وەختە ئامادەکرابێت بۆ تێکدانی هەرێمی کوردستان و شکاندنی پارتی، جەختی لەوەشکردەوە، پارتی لیستی کاندید پێشکەش ناکات بەو جۆرە هەڵبژاردنە کە بە بڕیاری سیاسی و نادەستووری دادگای فیدڕاڵی بێت.
 


ڕیکلام