تابلۆ بە ناوبانگەکەی (لیۆناردۆ داڤنشی) لە سەردەمەکانی پاش خۆییدا
زۆرجار هونەرمەندانی مۆدێرن بۆ ئەنجامدانی کارێکی نوێیان، دەگەڕێنەوە سەر تابلۆ کۆنەکانی هونەرمەندانی سەردەمانی پێش خۆیان و بە شێوازێکی دیکە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن و کارێکی نوێیان لێ دروست دەکەن، بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی ناوبانگێکی زۆریان هەیە و خاوەنەکانیان ناوێکی جیهانین.
یەکێک لەو تابلۆیانەی کە زۆرترین کاری لەسەر کراوەتەوە، تابلۆ بەرچاوەکەی (لیۆناردۆ داڤنشی)یە، کە بە تابلۆی (مۆنالیزا) ناسراوە و کەم کەس هەیە لە ڕێگای جیاوازەوە بەر ئەم کارە نەکەوتبێت و شتێک لە بارەیەوە نەزانێت.
ئەم کارانەی خوارەوە نمونەی هەندێک لەو کارانەن کە لە ئەنجامی دەستکاریی کردن یاخود ئیلهام وەرگرتن لەو تابلۆیە دروست کراون، وەک دەبینین هونەرمەندانی مۆدێرن هەریەکەیان لە ڕەهەندێکەوە و بە تەکنیک و شێوازێکی تایبەت بە خۆیان مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە و زۆرجار مامەڵەکان لە چەشنێکی اریی هونەری دەکەن و تەواوی ڕەهەندەکانی تابلۆکەیان گۆڕیوە.
بۆ زیاتر چەرچاوڕوونی پێویستە هێما بۆ ئەوە بکەین کە تابلۆی مۆنالیزا پۆرترێتێكی 77 به 53 سانتیمه‌تره و له‌لایه‌ن (لیۆناردۆ داڤنشی) وێنه‌كێشی به‌ناوبانگی ئیتاڵییه‌وه كێشراوه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ته‌كنیكه جیاواز و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی له ساڵی 1503 تێیدا به‌كار هاتووه، تاکو ئێستا وه‌ك به‌ناوبانگترین تابلۆی دونیا تەماشا دەکرێت و زۆرترین سه‌ردان كراوه، هەروەها زۆرترین توێژینه‌وه‌شی له‌سه‌ر كراوه و زۆرترین قسهوباسیشی له سه‌رده‌می بڵاوبوونهوهیەوە تاکو ئه‌م سه‌رده‌مه به‌دوای خۆیدا هێناوه.
تابلۆی مۆنالیزا له ساڵی (1797 )ەوە تا ئێستا له مۆزه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی لۆڤه‌ر له پاریسی پایته‌ختی فەڕه‌نسا دانراوه، ڕۆژانه سه‌ردانیكه‌ران له ته‌واوی دنیاوه بۆ سەیرکردنی ده‌چێت و وه‌ك یه‌كێك له پارچه هه‌ره به‌نرخ و به‌هاداره‌كانی ناو مۆزه‌خانه‌كه هه‌ڵگیراوه.