تەندروستی عێراق:٢٠٦٩ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٠١ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

  2020-06-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2069 كەسی دیكە توووشی كۆرۆنا و بوون و 101 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرجەم تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیاندا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9630 پشكنین كراوە و بەوەش تا ئێستا 510 هەزار و 353 پشكین بۆ دیاریكردنی تووشبوون بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی زۆربەی تووشبووەكان لە بەغدا و پارێزگای سلێمانی بووە، بەشێوەیەك لە بەغدا 680 كەیس تووشبووی نوێ تۆماركراوە و لە سلێمانیش 255 تووشبوو .

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1079 كەس چاكبوونەتەوە .

تا ئێستا لە عێراق 43 هەزار و 263 كەس تووشی پەتاكە بوون و لەو ژمارەیەش 19 هەزار و938 كەس چاكبوونەتەوە و 1660 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

ماوەی چوار ڕۆژە ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لە عێرا ق لەسەروو 2000 كەسەوەیە .



ڕیکلام