وەزارەتى بەرگرى عێراق رایگەیاند، لەبارەى دۆسیەى ئەمنى ناوچە جێناکۆکەکان له‌گه‌ڵ هەرێم گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و بریارى دامەزراندنى چوار سەنتەری هەماهەنگی و کاری هابەش لەڕوی سەربازییەوە داوە.
تەحسین خەفاجیوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بۆ میدیاکانى ئاشکراکردووە، به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه خاڵیین له هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبەش.
وتیشى، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه ئه‌منییانه نه‌هێڵن كه تیرۆریستان سوودیان لێوه‌رده‌گرن .
هاوکات وەزارەتى بەرگری عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر دامەزراندنی چوار سەنتەری هەماهەنگی سەربازی هاوبەش لە کەرکوک، نەینەوا، دیالە و مەخمور رێککەوتون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشدراوە، ئامانج لە پێکهێنانی ژووری هەماهەنگی بۆ زیادکردنی کاری پێکەوەیی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە لە ئێستادا هەیە، بەڵام تائێستا میکانیزمی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش دیارینەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە هەفتەى رابردوو شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بەسەرۆکایەتیی فەریق جەمال ئیمینکی سوپا سالاری پێشمەرگە بۆ دروستکردنەوەى هەماهەنگی لەنێوان هێزى پێشمەگە و هێزە عێراقەیەکان و دروستکردنەوەى ژوورى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش و بازگە و هەماهەنگى هاوبەش گەیشتە بەغدا و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆبوەوە.