هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر دوو دەروازەدا گرت

  2020-07-11  | 
دەروازەی مونزیرییە لە دیالە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر هەردوو دەروازەی مەندەلی و مونزیرییەدا گرت و هێزێکیان تیایدا جێگیرکرد

فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی چوونەتە ناو هەردوو دەروازەی مەندەلی و مونزیرییەی لە سنوری خانەقین لا پرێزگای دیالە و دەستیان بەسەردا گرتووون و پشکنینان بۆیان کردووە.

 ئۆپراسیۆنەکە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە چوار چێوەی قۆناغی چواری پاڵەوانانی عێراق بەڕێوەچووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق، هێزێكی تایبەت بەشێوەیەكی بەردەوام لەو دوو دەروازەیە جێگیر دەكرێت .

بەپێی وتەی بەرپرسانی عێراق  میلیشیا شیعیەكان دەستیان بەسەر بەشێک لە دەروازە سنوریەكاندا گرتووە و داهاتەكەی ناگەڕێننەوە بۆ حكومەتی عێراق، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەچوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدا دەیەوێت ئەو دەروازە سنوریانە كۆنترۆڵ بكاتەوە .



ڕیکلام