الشرق الاوسط: هەولێرو بەغداد رێککەوتنێکی فشۆڵیان لە بارەی مووچە کردووە

  2023-09-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی (الشرق الاوسگ): لە راپۆرتێکیدا زانیاری ورد لەسەر رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو دەڵێت، ""هێزە شیعیەکان دەیانەوێت هەولێر ناچار بکەن وەک تاکە دەسەڵات مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکات"

رۆژنامەی (الشرق الاوسگ) لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر کێسەکانی نێوان هەولێر و بەغداو دەڵێت، بەرپرسە عێراقییەکان دەڵێن, رێککەوتنی نێوان هەولێرو بەغداد فشۆڵە, سەرەڕای سەردانە سەرکەوتووەکەی مەسرور بارزانی. سەرۆکی حکومەتی هەرێم, بۆ پایتەختی عێراق.

دەشڵێت، دەنگۆی ئەوە هەیە وەفدەکەی هەرێم رەزامەندی سەرەتایی وەرگرتووە, بە خەرجکردنی (٨٠٠) ملیار دیناری مانگانە, بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم, لە بەرامبەر بەڵێنی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم بەرامبەر بەغداد.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەغداد رازیبووە بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ ماوەی (٦) مانگ, بە تێکڕای (٨٠٠) ملیار دینار, بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆبونەوەکان دەڵێن, پارەکە تەنها بۆ سێ مانگ خەرج دەکرێت.

باسی لەوەشکرەوە، بەرپرسێکی حکومەت رایگەیاندووە: تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە, لەمیانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا یەکلادەکرێتەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی دەست کەوتوە کە وەفدەکەی هەرێم دوو پێشنیازی کردووە, بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچە:

-یەکەمیان:  خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی تەموزو ئاب و ئەیلول و دواتر جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە بودجەی هەرێم.
-دوەمیشیان: خەرجکردنی مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ و جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە لەگەڵ هەرێم, لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە.

بەرپرسێکی عێراقی رایگەیاندووە: قورسە رەزامەندی بدرێت لەسەر دواخستنی جێبەجێکردنی پایەندییەکانی هەرێمی کوردستان, بۆ سەرەتای ساڵی (٢٠٢٤), لەگەڵ ئەوەشدا, ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبونەوەی داهاتوودا,  رێگایەکی گونجاو بۆ چارەسەری ئەو پرسە دەدۆزێتەوە.

بەرپرسێکی دارایی عێراق: حکومەتی سودانی نەرمی و نیازپاکی پیشانداوە لەگەڵ وەفدە کوردیەکەو, دەستپێشخەری دەبێت بۆ سوککردنی قەیرانی دارایی لەسەر هەرێم, بەڵام ئەمە بەردەوام نابێت, ئەگەر کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە نەبێت.

رێوشوێنەکانی ئێستا کێشە چارەسەر ناکات, ئێمە لەبەردەم رێککەوتنێکی فشۆڵ و کاتیدان, چونکە قەیرانە لەوە قوڵترە, تەنانەت ئەگەر پارەش رەوانە بکەین, بەمزوانە چاودێری دەکەین, بزانین هەولێر پابەند دەبێت بە بڕگەکانی بودجە.

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هێزە شیعیەکان فشار دەکەن بە ئاڕاستەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو مامەڵە سیاسیەی پێشتر هەبووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان , دەیانەوێت هەولێر ناچار بکەن بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکات کە تاکە دەسەڵاتە لە عێراق.


ڕیکلام