دوای میسی نابێت کەس درێسی ژمارە (١٠) لەبەر بکات

  2024-01-01  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای وازهێنانی میسی لە تۆپی پێ، یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین درێسی ژمارە (١٠) لادەبات

کلاودیو تاپیا, سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین رایگەیاند، "هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بڕیاڕی داوە درێسی ژمارە (١٠) لابەرێت, دوای وازهێنانی ئەستێرە لیونێل میسی".

ئاماژەی بەوەشداوە، "کاتێک میسی واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین, کەسی تر درێسی ژمارە (١٠) لەبەرناکات".

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین باسی لەوەشکردوە، "بڕیاڕی قەدەغەکردنی ئەو درێسەمان داوە، لەپای ئەوەی میسی پێشکەشی تۆپی پێی ئەرجەنینی کردووە، ئەوەش کەمترین شتە پێشکەش بە میسی بکرێت".


ڕیکلام