رۆژنامەی (الشرق الاوسط)، پەیامێکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرادەکات، کە تیایدا هاتووە، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بێ باج نابێت و "هێرشه‌كان بۆسه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ڕاناگرێت"
رۆژنامەی (الشرق الاوسط) له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان ناوه‌ڕۆكی په‌یامێكیان بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرا كردووه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كراوه سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، پەیامەکە بریتی بوو لە "شێواز و خشته‌ی كاتی كشانه‌وه" و "ئه‌و پابه‌ندبوونانه‌ی تێدایه كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی لایه‌نی عێراقی" و تیایدا جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كشانه‌وه‌یه ڕووبدات "هێرشه‌كان بۆسه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ڕاناگرێت".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند، "پەیامێکی گرنگ" لە واشنتۆنەوە پێگەیشتووە، و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وردی لێی دەکۆڵێتەوە، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەکارییەکانەوە.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ئه‌شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت روونیان كردووه‌ته‌وه كه "واشنتۆن رێگری ناكات كه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق بچنه قۆناغێكی نوێوه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان (به هه‌ر ڕێگایەک) هێرشه ڕێگرییه‌كان بۆ سه‌ر چالاكی گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێران ڕاناگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان به‌شداربن له تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق "لایه‌نه گرنگه‌كانی" په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" تاووتوێ كردووه، له‌وانه "دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه گورزه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و راناگیرێن".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، "دانوستاندنه ته‌كنیكییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان بۆ ڕێكخستنی كشانه‌وه‌كه ئاسان و خێرا نابێت، و كاتی پێویست ده‌خایه‌نێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه هه‌موو فایله‌كانی په‌یوه‌ست به‌م ئاماده‌بوونه یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، "واشنتۆن له په‌یامه‌كه‌دا هانی به‌غدای داوه بۆ تێگه‌یشتن و درككردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی كشانه‌وه‌كه، له‌وانه‌ش ئه‌و پابه‌ندبوونه دارایی و ئابوورییانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه"، عێراق لە ساڵی 2003ەوە داهاتی نەوتی خۆی لە هەژمارێکی بانکیدا داناوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی گەنجینەی ئەمەریکادایە، ئەمەش بەپێی بڕیارنامەی 1483ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە مەبەست لێی "یارمەتیدانی عێراق بوو بۆ بەڕێوەبردنی سامانەکانی بەشێوەیەکی شەفاف".
به‌پێی رۆژنامه‌كه، له‌و كاته‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مریكی گه‌یشتووه‌ته فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له به‌غدا، هێزه سیاسییه‌كان گفتوگۆیه‌كی چڕیان ده‌ستپێكردووه بۆ بۆ تێگه‌یشتن له شێوازی گونجاو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ "ئه‌م هه‌نگاوه له‌ناكاوه"دا.
سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه "حزبێكی شیعه‌ی كاریگه‌ر له (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ڕازی بكات كه ده‌ستیان هه‌یه له هێرشه مه‌یدانییه‌كان دژ به ئه‌مریكا تا كه‌مێك پاشه‌كشه بكه‌ن".
هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق نزیکەی 150 هێرشیان کرایە سەر لەلایەن گروپە هاوپەیمانی ئێرانەوە، ئەمریکاش لە وەڵامی ئەوەدا، زنجیرەیەک هێرشی دەستپێکرد، دوایین هێرشیش ڕۆژی سێشەممە بوو.
پەرەسەندنی توندوتیژییەکان وایکرد محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دەرچوونی خێرای هێزەکانی هاوپەیمانان بکات لە ڕێگەی دانوستانەوە