سبەینێ شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  2024-03-17  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند: لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان پێشبینی بارانبارین دەکرێت بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لەهەندێک کاتدا، زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە لەدرەنگانی شەوی دوو شەممە لەسەر سێشەممە دەبێت، لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور .


ڕیکلام