خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی %٦٥ی کرێی خوێندنی پارالێل

  2024-03-17  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی زیاتر بۆ کرێی خوێندنی پارالێل و بەمەش %٦٥ کرێی خوێندنی پارالێل کەمدەکرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی زانستی کۆبووە و بڕیاریدا، سەرەڕای لێخۆشبوونی ٤٥%ی کرێی خوێندنی پارالێل، لە هەولێکی دیکەدا بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی ٢٠%ی دیکەی کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.


ڕیکلام