به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، تا ئێستا ته‌نها له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بایكۆت كراوه و ڕه‌نگه کارمەندی هاتوچۆی سەر شەقامەکانیش بگرێتەوە.
عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: كارمه‌نده‌كانمان له دۆخێكی دارایی خراپدان و ماوه‌ی پێنج مانگه یه‌ك موچه‌یان وه‌رگرتوه، به‌شێكیان پاره‌ی هاتوچۆ و به‌ربانگكردنه‌وه‌یان پێنییه، بۆیه ناتوانین فشاریان لێبكه‌ین و ناچار به ده‌وامكردنیان بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی هه‌فته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی به‌شی موچه‌ی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانی ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت جیاكاریی له نێوان فه‌رمانگه‌كاندا بكرێت و ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگی هه‌موو موچه‌خۆرانه.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 560 ملیار دیناری بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناردوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات نه‌كراوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێن، "390 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه بۆیه موچه دابه‌شناكه‌ین