لە سنووری قەزای خانەقین بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەوتەی شایەتحاڵەکان، رووداوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە کە بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی نێوان خانەقین - بەعقوبە لە نزیک ناوچەی ئیمام وەیس بووە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە ئەنجامی ئەو رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوو هاوسەر و منداڵێک بوون و تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی دیالە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تیمەکانی هاتوچۆی پارێزگای دیالە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.