هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات ڕۆژی چوارشەممە چەند ڕێگایەک بەکارنەهێنرێن

  2024-03-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەمەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئەو ڕێگایانە بەکارنەهێنن کە لافاوی لێ دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات لە ڕێکەوتی ۲٠/۳/۲٠۲٤ رۆژی چوارشەممە بەهۆی ئەگەری دروستبوونی ناجێگیری لە کەشوهەوادا، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان بە دووربگرن لەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی ئاوی تیادا دروستدەبێت هەروەها نەچنە ناوچە شاخاوییەکان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان. 

سەبارەت بە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داواکارین سبەینێ چوارشەممە سەردانمان نەکەن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتیمان لەبەرئەوەی مامەڵە کارگێڕییەکان و کارەکانی تۆمارکردن ڕایی ناکەین سەرجەم تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودادەبن لەسەر شەقامەکان بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییان لەکاتی هەر حاڵەتێکی لەناکاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی بکەن.


ڕیکلام