دادگای فیدڕاڵی: پێویست بکات رێکاری یاسایی دەگرینەبەر

  2024-03-21  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای فیدڕاڵی عێراق وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە رایدەگەیەنێت، "دادگا حوکمەکانی شکۆدارە و شکۆی دەستوورە و هەر هەوڵێک بۆ سیاسیکردنی یان سوکایەتی پێکردنی لە میدیاکان شکست دەخوات".

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەراگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەکردوە، مەبەست لە جێبەجێکردنی دەسەڵاتی دادوەریی دادگای باڵای فیدراڵی جێبەجێکردنی دروستی دەستوور و دەستەبەرکردنی یەکڕیزی عێراق و بنیاتنانی سیستمێکی دیموکراتی کۆماری، نوێنەرایەتی، پەرلەمانییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر بنەمای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەروەت و سامان بە مەبەستی بنیاتنانی دەوڵەت بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی  دادپەروەری، نادادپەروەری لاببات.هەروەها، 
سامانی گشتی بپارێزێت و بەکاری بهێنێت بۆ سوودی خەڵک، و سەروەری یاسا دستەبەر بێت و  ئەمەش  پێویستی بەوەیە کە هەموو دەسەڵاتەکان پابەندبن بە سنووری دەسەڵاتە دەستوریەکانیانەوە.

باسی لەوەشکردوە، هەروەها دەسەڵاتە ناوخۆییەکان نابێت دەسەڵاتە تایبەتەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی بەکاربهێنن، چونکە ئەمەش پەیوەندی بە سەروەری وڵاتەوە هەیە و لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەرکی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لە هەرێمەکان یان پارێزگاکاندا کە لە هەرێمێکدا ڕێکخراو نین بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەریەکانی تر و لە بەرچاوگرتنی دەسەڵاتە هاوبەشەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵی و ناوخۆییەکان. لە ئەنجامی ئەو بڕیارانەی کە بۆ پاراستنی دەستوور دراوە، دادگای باڵای فیدراڵی بەرەوڕووی هێرشێکی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە  بۆ ئەوەی بێهیوا بکرێت  لە تەواوکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی بەرامبەر بە میللەت و گەل.دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، 

دادگای فیدراڵی دەشڵێت، ئێمە پێمان وایە  ئەم هێرشە بەسیاسی کراوە و ئامانجی زیانگەیاندن بە ناوبانگی دادگای باڵای فیدراڵی و بەئامانجگرتنی شەرعیەتەکەیەتی بە پێشێلکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دادەنرێت، 

جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، پێویست بێت ڕێوشوێنێکی یاسایی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتن و پووچەڵکردنەوەی ئەو هێرشانە.


ڕیکلام