مەسعود حەیدەر: نابێت هیچ لایەنێک مووچەی خەڵک بە سیاسی بکات

  2024-03-25  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەوانەی هەژماری بانکیان نیە دەبێت بەکاش موچە وەربگرن و نابێت ڕێگە بە هیچ لایەنێک بدرێت موچەی خەڵک بە سیاسی بکات.

مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە، پێویستە هەمووان پابەندبن بە بنەماکانی دەستووری عێراق کەتیادا هاتووە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمە لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە کاروباری دارایی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات و دەبێت حکومەتی عێراقیش لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و هەر رێکارێکیش پێچەوانەی ئەوە دژ بە بنەماکانی دەستوورە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەژماری بانکی فەرمانبەر لە هەر بانکێکی مۆڵەتپێدراو لە بانکی ناوەندی یاساییە و پێویستە ئەو بانکانە تەنها لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم هەماهەنگییان هەبێت بۆ بە بانکیکردنی مووچە.

مەسعود حەیدەر دەشڵیت، پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر ئەژماری بانکی بۆ ئەوانەی هەژمارەکەیان هەیە، ئەوانەشی کە هێشتا ئەژماریان نییە بە کاش مووچەیان پێبدرێت و لە ماوەی شەش مانگ  تا ساڵێک هەموو مووچەخۆرێکی هەرێم هەژماری بانکی بۆ بکرێتەوە، جەختیشیکردووەتەوە، نابێت رێگە بە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بدرێت شایستەی مووچەی خەڵکی هەرێم بە سیاسی بکات کە مافێکی دەستووری مووچەخۆرانە.


ڕیکلام