لەبەرکردنی جلوبەرگی فەرمی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سزای لەسەرە

  2024-03-26  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم ڕایگەیاند: هەرکەسێک بۆ هەر مەبەستێک جلوبەرگی فەرمی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەبەربکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

تارق ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم لەبەیاننامەیەکدا نوسیویەتی، "لەپێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەرو کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لەپاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتییان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی قەدەغەیە بەجلوبەرگی سەربازیی بۆ هیچ مەبەستێک جگە لەئەرکی فەرمی ئەفسەرو کارمەندان ڤیدیۆ لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە".

ڕاشیگەیاند، "ئەگەر بەشداریی هەر چالاکییەک بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لەدەرەوەی کاتی دەوام لەبەربکەن‌و ئەو چالاکییە لەهەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشانبدرێت پێویستە ڕەزامەندی سەروی خۆیان وەربگرن، هەرکەسێک بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکات‌و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خۆی نمایشبکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".


ڕیکلام