ھەناردەی ئێران 34% بۆ هەرێمی کوردستان زیایکردووە

  2024-03-26  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لێپرسراوی دەروازەی سنوریی باشماخ رایگەیاند: ساڵی رابردوو هەناردەی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان زۆربووە و بەوەش 34% ھەناردەکردن زیایکردووە.

فەرید حەق پەنا لێپرسراوی گومرگی باشماخی مەریوان راگەیاندووە: بەپێی ساڵنامەی وڵاتەکەی، ئێران ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و163 ھەزار تۆن کاڵای لەسنوری باشماخەوە ھەناردەی ھەرێمی کوردستان کردووە، بەوەش 34% ھەناردەکردن زیایکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ساڵی ڕابردوو بەبەھای زیاتر لە ٧٠٣ ملیۆن دۆلار کاڵا ھەناردەکراوە، ھەروەھا کاری گومرگیش بۆ 115 ھەزار بارھەڵگر بە کێشی 2 ملیۆن و 580ھەزار تۆن و بەبڕی سێ ملیار و 770 ملیۆن دۆلار لە سنووری باشماخەوە ئەنجامدراوە.
 


ڕیکلام