مووچەی مانگی شووبات و ئازار دابەشدەکرێت

  2024-03-27  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات و ئازار.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بۆ ژیان وتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار درا دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بدرێت

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەوابوونی مووچەی مانگی شوبات، راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابشکردنی مووچەی مانگی ئازار.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە کە لەکاتی دابەشکردنی مووچە، کارمەندانی بانکەکان نابێت پشوو وەربگرن


ڕیکلام