داهاتی هەفتەی ڕابردوی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە

  2024-03-29  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ تاوەکو ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە وهەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە، کە بڕی چوار ملیار و ٥٣ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٧٨٧ دینار بووە و کۆی گشتیی داهاتەکەش بە شێوەی نەختینە بووە.


ڕیکلام