مانگی ڕابردوو عێراق زیاتر لە ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی جیهان کردوە

  2024-03-29  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیان بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ ) رایگەیاند، لە مانگی دوودا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتمان رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆدا هاتووە ،لە مانگی شووباتدا تەنها لە کێڵگە نەوتییەکانی بارێزگای بەسرە ٩٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٥٥٤ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.


هەروەها لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک ملیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە  بەکۆی گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ، ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان کردووە .


ڕیکلام