نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە دوێنێ نزیكەی دۆلارێک دابەزیوە .
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 22ى تەمموزى 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 96 سەنتە لە كاتێكدا دوێنێ 44 دۆلارى تێپەڕاند، هاوکات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش کە بە تەکساس ناسراوە گەیشتە 41 دۆلار و 54 سەنت .
هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشووتر.