تەندروستی عێراق: 2553 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 96 كەسیش گیانیان لەدەستداوە

  2020-07-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا 2553 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕیایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2553 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 96 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1927 كەسی دیكە لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ 17هەزار و 141 كەس لە تاقیگەكانی وەزارەتدا پشكنینیان بۆكراوە و بەوەش تا ئێستا 929 هەزار و 839 كەس پشكنینی بۆكراوە.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ڕێژەی چاكبوونەوە( 68.5%) و لە پارێزگای هەولێر لە دوێنێوە 65 كەس چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 32 كەس و لە دهۆك 3 كەس و لە كەركوك 85 كەس چاكبوونەتەوە.

تا ئێستا لە عێراق 112 هەزار و 585 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 77 هەزار و 144 كەس چاكبوونەتەوە و 4458 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ڕیکلام