سەرۆكی حكومەت یەك ملیار دیناری بۆ تەندروستی دهۆك تەرخانكرد

  2020-08-05  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆك تەرخانكرا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆك تەرخانكرا. 

وەزارەتەكە روونیكردەوە تەرخانكردنی ئەو پارەیە، بە شێكە لە بودجەی فریاكەوتنی حكومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كە بۆ دەڤەر و پارێزگاكانی هەرێم تەرخانكراوە. 

ئەوەش دوای ئەوە هات كە ئامارەكانی كۆرۆنا لەو پاریچزگایە بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، پێشتریش بودجەی فریاكەوتن بۆ هەریەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر تەرخانكرا.


ڕیکلام