لە هەولێر تاقیکردنەوەى خولى دووەمى پۆلە ناکۆتاکان دواخرا

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەروەردەى هەولێر رایگەیاند، تاقیکردنەوەى خولى دووەمى پۆلە ناکۆتاکان بۆ 16ى ئاب دواخران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی 16ى ئابى ئەمساڵ دواخرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە، بڕیار بوو تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی لە 9ى ئابى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو تاقیکردنەوانە بۆ ماوەى هەفتەیەک دواخراوە.
دواخستى ئەو تاقیکردنەوانە لە کاتێکدایە، بەپێى ئامارەکانى تەندروستى رێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنورى پارێزگاى هەولێر رۆژ بەڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە.


ڕیکلام