قایمقامی قهزای سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى لەسنورى قەزاکە لە ئەنجامى پشکنینى 54 کەس، 21 حاڵەتى نوێى تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە.
كرمانج عیزهت دەرگەڵەیی، قایمقامی قهزای سۆران، له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك رایگەیاند، لە ئەنجامی پشكنینەكانی ئەمڕۆ هەینی، لە كۆی 54 پشكنین، 21 كەسیان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 17 کەسیان خەڵکى ناوشارن و لە گەڕەکەکانی ھەندرێن ، دیانا ، بارزان ، بەرخۆدان ، سەروچاوە ، قەندیل ، جندیان ، زۆزک بوون.
دەشڵیت، سێ کەس لە تووشبووە نوێیەکان خەڵکى ڕواندز و یەکێکى دیکەشیان خەڵکى ناحیەى خەلیفانە.
هۆشدارییداوە لە زۆربونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و ئاماژەى بەوەکردووە، بە ھۆی زۆر بوونی تووشبوو خوتبە لە ھیچ مزگەوتێک نابێ و شوێنە قەڵەباڵغەکان دادەخرێن ، هاوکات بارەکە قورسە و خەریکە نەخۆشخانە جێنابێتەوە .