نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

  2020-08-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ شەممە 8 ئابی 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمبوونەوە .

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 44 دۆلارو 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە كاتێكدا دوێنێ لەم کاتەدا بە 44 دۆلار و 88 سەنت فرۆشراوە .

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ 41 دۆلار و 60 سەنت بەرزبوەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 41 دۆلار و 72 سەنت فرۆشراوە .
هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار، بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشتر.



ڕیکلام