بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى، ئەو گەڕەکانە ئاگادار دەکاتەوە كه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ دانراوه و داوایان لێدەکات، پسوڵەى کارەبا بە تیمەکانیان بدەن.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لە ئاگاداریەکدا بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك، كه بریتیه له ناساندنی پێوه‌ره‌كه به ماڵه‌كه (Linking) له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، به تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌كره‌جۆ، سه‌رچنار، شه‌هیدانی سه‌رچنار، گردی سه‌رچنار، داوا له دانیشوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كه‌ن، كه هاوكاری تیمه‌كان بن به پێدانی (پسوڵه‌ی كاره‌با)ی ماڵه‌كه‌یان و ئاسانكاریان بۆ بكه‌ن تا پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ناساندن و كاركردنی پێوه‌ره‌كه‌یه .
لە راگەیەندراوەکەدا دڵنیاى بەهاوڵاتیان دراوە، له‌به‌ستنی پێوه‌ره‌كه هاوكاربوون و له‌وه‌شدا هاوكاریان ده‌بن، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له كوردستان.