سلێمانى.. لە رووداوێکى هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانى لەدەستدا

  2020-08-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئەنجامى رووداوێکى هاتووچۆ لە گەڕەکى تاڤگەى شارى سلێمانى هاوڵاتیەک گیانى لەدەستداو كەسێكی دیكەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانێکى شەوى ڕابردوو لەگەڕەکى تاڤگەى شارى سلێمانى ڕووداوێکى پێکدادان لە نێوان ئوتومبێلێك و ماتۆڕسكیلێكدا ڕوویداوە، لە ئاکامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لە دەستدا و كەسی دووەم كە سەرنشینی سەر ماتۆڕسكیلەكە بوو بە سەختی بریندار بوو.

باسی لەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لەو روداوە دەستیپێكردوە .




ڕیکلام