تەندروستی عێراق: 4013 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران

  2020-08-14  | 
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، چوار هەزار و ١٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکران و ٦٨ کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٣ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٦٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ١١ کەسیان لە بەغدا، شەش کەس لە سلێمانی، حەوت کەس لە هەولێر، چوار کەس لە کەربەلا، دوو کەس لە دیالە، دوو کەس لە کەرکوک، شەش کەس لە واست، هەشت کەس لە بەسڕە، دوو کەس لە میسان، هەشت کەس لە بابل، کەسێک لە زیقار، کەسێک لە ئەنبار، پێنج کەس لە موسەننا، چوار کەس لە نەینەوا و کەسێکیش لە سەلاحەدین بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٩٢١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راشیگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ١٦٨ هەزار و ٢٩٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٧٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ هەزار و ١٢٩ کەسیش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.




ڕیکلام