لاهور شێخ جەنگی خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی سلێمانی دەکات

  2020-08-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ شەممە 15 ی ئاب خەڵاتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەخشرایە خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە سلێمانی.

لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و قایمقام و جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی خەڵاتەکە بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرا و هەموو پاڵپشتیەکشیان بۆ دوپاتکرایەوە.

بەرپرسانی ئامادەبووی ڕێوڕەسمەکە لە چەند وتەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم خەڵات و پاڵپشتیەی هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە لەم باردوخە سەختەی کۆرۆنادا توانیویانە ئەو ئەنجامە باشە بەدەست بهێنن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیشدا بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە ڕایگەیاند لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی یەکەم بەرپرس بووە پەیوەندیی پێوەکردون و پیرۆزبای لە خوێندکارەکان و کەسوکارەکانیان و مامۆستایانی سنورەکە کردوە و ئامادەی هەموو پاڵپشتییەکەی بۆ دەربڕیوون.



ڕیکلام