بە گولەی هێزەکانی تورکیا پێشمەرگەیەک برینداربوو

  2020-08-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دەڤەری برادۆست ئۆتۆمبیلێكی سەربازی سوپای تورکیا تەقێندرایەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 10 سەرباز کوژران و برینداربوون.

پەیامنێری (تۆڕی هەواڵی ژیان) دوای تەقینەوەکە سوپای تورکیا بریندارەکانیان بە فڕۆکەی سەربازی گواستۆتەوە.

هاوکات ئاژانسی رۆژنیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ڕایگەیاندوە کە ئۆتۆمبیلەکەی سوپای تورکیا لەلایەن گەریلاکانەوە تەقێندراوەتەوە.

پەیامنێری(تۆڕی هەواڵی ژیان) وتیشی دوای روداوەکە هێزەکانی تورکیا دەستڕێژی گولەیان لە گوندی شاپانی دەڤەری برادۆست کردوە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک برینداربوو.

وتیشی پێشمەرگەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر کراوە بۆ چارەسەرکردن.


ڕیکلام