مەرج و رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی خانوە زیادەڕۆکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە

  2020-08-23  | 
سلێمانی
مەرج و رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی خانوە زیادەڕۆکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگای سلێمانی مەرج و رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی و خانوە زیادەڕۆکانی سنوری شارەوانی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.

پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠١٩)، کە تایبەتە بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە زیادەڕەوی کراوەتەسەر و بۆ زیاتر ڕاپەڕاندنی کاری هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی مادەی (٢) بڕگەی (٣)ی بڕیاری سەرەوە، پێویستە زیادەڕەوکار ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەش بە لیژنەکە بکات لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دیوانی پارێزگای سلێمانی:

‎١- باری شارستانی + رەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتمانی.

‎٢- پشتگیری ئاسایش + پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک.

‎٣- فۆڕمی خۆراک.

‎٤- پسوڵەی ئاو و کارەبا.

‎٥- قسام شەرعی ئەگەر زیادەڕەوکار وەفاتی کردبێ.

‎٦- لە یەک خانو زیاتر داوا نەکات بۆ تەملیککردن.

‎٧- پێویستە زیادەڕەوکار تەمەنی سەرو (١٨) ساڵ بێت.


ڕیکلام