تەندروستی كەركوك: بڕیاری كردنەوەی چایخانە و كافتریاكان لە دەسەڵاتی تەندروستی عێراقدایە

  2020-08-24  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
تەندروستی كەركوك رایگەیاند، ئەوان هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ كردنەوەی چایخانە و كافتریاكان و ئەوەش لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراقە.

سەباح نامیق، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی كەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: هیچ بڕیارێكی نوێمان بۆ كردنەوەی چایخانە وكافتریاكان نیە ئەوەی كە هەیە خۆیان سەربەخۆیانە پێی هەڵساون و ئەوانەشی كەمتەرخەمیان هەبووە سزا دەدەین.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بڕیاری كردنەوەی شوێنە گشتیەكان وەك مزگەوت و چایخانە و كافتریاكان لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراقە و ئەوان هیچ بڕیارێكی نوێیان لەوبارەیەوە نیە. 

هێشتا ڕێژەی تووشبووان جێی مەترسیە بەجۆرێك لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە لەكەركوك 8314 تووشبوو بەوپەتایە تۆماركراون، هاوكات 3047 تووشبوو لەژێر چارەسەردا ماونەتەوە. 

ئەو باسی لەوەش كرد تائێستا 4911 تووشبوو لەپارێزگاكە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا 366 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراون.


ڕیکلام