وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩٤٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٨ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێێنوە تا ئەم کاتە ٣٧٣٢ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ٢٣ هەزار و ١٢٣ کەس پشکنینیان بۆ کراوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی کرۆناشەوە تا ئەمڕۆ یەک ملیۆن و ٦٤٧ هەزار و ٤٥٤ کەس پشکنینیان بۆ کراوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە، ٢٤٢ هەزار و٢٨٤ کەس تووشی کرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٨٤ هەزار و ٢٠٢ کەس چاکبوونەتەوە و، ٧٢٠١ گیانیان لەدەستداوە.