سەرۆكایەتی هەرێم: توركیا بەڵێنی هاوكاری پزیشكی پێداوین

  2020-09-04  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند وەزیری دەرەوەی توركیا بەڵێنی پێداون هاوكاری تەندروستی رەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و لە بواری ئابوریش بڕیاریانداوە پەرە بە پەیوەندیەكانیان بدەن.

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبونەوەیە بڵاوكردەوە. 

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ توركیا و چۆنیەتیی پەرەپێدانی زیاتریان لە هەموو بوارەكاندا بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا تاوتوێ كران. 

سەرۆكایەتی هەرێم راشیگەیاندووە "وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان نیشاندا بە پێشكەشكردن و ناردنی یارمەتی و پێداویستیی پزیشكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی" كۆرۆنا. 

باس لەوەشكراوە لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دۆخی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە بەڵام وردەكاری بابەتەكانی كۆبوونەوەكانی باس نەكردووە. 

دوای ئەو كۆبوونەوەیە وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ دوو میدیای سەر بە حكومەتی توركیا قسەی كرد و باسیل ە ناوەڕۆكی ئەو كۆبونەوەیە نەكرد تەنها باسی لە كێشەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ یۆنان كرد. 


ڕیکلام