وەزیری دەرەوەی توركیا: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسی پەكەكەمان كرد

  2020-09-04  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پێچەوانەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم وەزیری دەرەوەی توركیا باس لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمدەكات و دەڵێت باسیان لە پەكەكە كردووە.


مەولود چاوشئۆغڵو، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند"پێشوازیمان كرد لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری. لەبارەی پەیوەندییەكانمان بە تایبەتی پرسی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە گفتوگۆمان كرد". 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە سەرۆكایەتی هەرێم بە راگەیەندراوێك لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە باسی لەوە كرد كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆن اردنی هاوكاری تەندروستی بۆ هەرێمی كوردستان. 

بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوویەوە، لە سەردانەكەی بارزانیدا هیچ ئەندامێكی یەكێتی و گۆڕانی لەگەڵدا نەبوو سەرجەم شاندەكە كەسانی نزیك لە خۆی بوون پارتی بوون. 


ڕیکلام