هۆشیار عەبدوڵا: بۆ یەکلاکردنەوەی چەند پرسێک کازمی دێتە هەرێمی کوردستان

  2020-09-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی چەند پرسێک دێتە هەرێمی کوردستان و پشکی هەرێمیشی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا گۆڕانکاریی ڕیشەیی تیا نەکراوە.

هۆشیار عەبدوڵا لە لاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا کازمی دێتە هەرێم بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسیی دەروازە نێودەوڵەتیەکان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵیەکان .

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، رەشنوسی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲٠ لە ئەنجومەنی وەزیران تێدەپەرێت،و دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.

وتیشی "ئەمڕۆ بە شێویەکی نافەرمیی کۆپیەکمان دەستکەوت پەیوەست بە پشکیی هەرێم گۆڕانکاریەکی ریشەیی ئەوتۆ نابینرێ و نزیکە لە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ ، رێوشوێنی زیاتر سەبارەت بە گێرانەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم خراوەتە ڕوو" .

لە کۆتایی وتەکانیدا ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕایگەیاندووە، یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ زیاتر بۆ ئەوەیە کە حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی یاسایی دەستکراوە بکات نزیکەی ۲۷ ملیار دۆلاری تر قەزر بکات بۆ دابینیکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ئەو چەند مانگەی لە ساڵی ۲٠۲٠ ماوە .



ڕیکلام