نمایشی شانۆیی هیچم نییە بیشارمەوە درێژكرایەوە

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كاستی شانۆیی هیچم نییە بیشارمەوە ڕایدەگەێنن، لەسەر داوای بینەرانی كارە شانۆییەكە نمایشی شانۆیی (هیچم نییە بیشارمەوە) تا ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلول درێژكرایەوە.

كاستی شانۆییەكە ئەوەشی راگەیاند، ئەم نمایشە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی، كاتژمێر5.30خولەك لە ھۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایش دەكرێت.

شانۆییەكە نوێترین بەرهەمی كۆڕی شانۆی -با- یە لە ئامادەكردن و دەرهێنانی ڕێژەن جەمال و بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی هەواڵی ژیان بەڕیوە دەچێت. 


ڕیکلام