دوو كەس بەهۆی دزینی مۆبایل لە منداڵان دەستگیركران

  2020-09-22  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە مۆبایلیان لە منداڵان دزیووە، داوایەكیش ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە مۆبایلیان لێدزراوە.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات، دوو كەسی بە رەگەز سوورییان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیر كرد. 

ئەو دوو كەسە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەست منداڵان رفاندووە و لێیان دزیون، لەبەردەم دادوەر دانیا نبە تاوانەكەیاندا ناوەو و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە. 

پۆلیس، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە "هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێكراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات".


ڕیکلام