نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی

  2020-10-02  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 40دۆلار و 13سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و94 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ پێنجشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 42 دۆلار و 38 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە.  

ماوەی نزیكەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام