بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە کارەساتێکی هاتووچۆ کەوتەوە

  2020-10-08  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە لەسەر ڕێگای هەولێر کۆیە، شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینیش بریندار بوون.

فازیل حاجی وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:20 خولەکی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر کۆیە لەنزیک گوندی شێخەروان، تاکسیەک و بارهەڵگرێک پێکیان داوە و لەئەنجامی روداوەکە شوفێری تاکسیەکە گیانی لەدەستدا و 3 سەرنشینیش برینداربوون، کەهۆکاریش روداوەکەش هەولێکی تێپەراندنی هەڵە بووە کە لەلایەن شوفێری بارهەڵگرەکەوە ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە شۆفێری بارهەڵگرەکە بەلایەنی خەتابار دانرا بۆهۆکاری کەوتنەوەی روداوەکە

لە کۆتیدا وتەبێژی هاتۆچۆی پارێزگای هەولێر تکای  لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان کردووە، بۆ وەدەستهێنانی چەند خولەکێک ماڵی خەڵک وێران مەکەن، بەتایبەتی لەرێگای هەولێر کۆیە کە رێگایەکی تاکساید و دووئاراستەیە.



ڕیکلام