مامۆستا دڵشاد گوهەرزی ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگای دهۆك و بە سزادانی بە بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی ئازادكرا .
ڕەمەزان ئەرتیسی، سەرپەرشتی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: مامۆستا دڵشاد گوهەرزی ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگای دهۆك و بە سزادانی بە بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی ئازادكرا .
ناوبراو وتیشی ئەوان وەكو پەرێزەری كەیسەكە ئەو بڕیارە بە نایاسایی دەزانن و تانەی لێدەدەن و جارێكی دیكە تەمیزی دەكەنەوە، ئەو مامۆستایە بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیركرابوو.
دڵشاد گوهەرزی لە ٢٣ی ئابی ئەمساڵ بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندیكردن لەلایەن هێیزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرابوو و هەر لەسەر ئەو تۆمەتە ئەمڕۆ سزادراوە.
لە ئێستادا ژمارەیەكی دیكە لە چالاكوانان و مامۆستایانی شارەكە لە زینداندجا ماونەتەوە و زۆرینەیان زیاتر لە دۆسیەیەكیان بۆكراوەتەوە كە بەشێَكیان بە تاوانی نیشتیمانی تۆمەتبار كراون.