بەنگین رێکانی: هەڵوێستی پارتی لە بەغدا لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و وتەبێژەکەیەوە دەردەبڕدرێت

  2020-10-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیرێکی پێشووی پارتی لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند"هەڵوێستی پارتی لە بەغدا لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و وتەبێژەکەیەوە دەردەبڕدێت.

بەنگین رێکانی ئاماژەی بەوەشکردوە" لێدوانی کەسانی تر بۆچوونی تایبەتی خۆیانە و ئەوان لەگەڵ یەکێتی ڕیزکاندان بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە قسەکانی هۆشیاری زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر حەشدی شەعبی کاردانەوەی توندی بەشێک لە شیعەکانی لێکەوتەوە و داوایانکرد بە فەرمی داوای لێبوردن بکات.

تا ئێستاش هۆشیار زێباری هیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر قسەکانی نەداوە.


ڕیکلام