ژیان هۆكاری گرانبوونی هێلكە ئاشكرادەكات

  2020-10-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە لە هەرێمی كوردستان كاتیە و و بەم زوانە چارەسەر دەبێت.


فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی رایگەیاند، گرانبوونی هێلكە پێشبینی كرابوو بۆ وەزارەتمان بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە نرخ زۆر ناخایەنێت و لە رۆژانی داهاتوو چارەسەر دەبێت. 

ناوبراو وتیشی: وەزارەتمان نزیكەی ساڵێك دەبێت بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی هێلكەی دەركردووە، لەبەر ئەوەی دەمانزانی توانی خۆژیەنیمان هەیە لە هێلكەدا بەڵام بەهۆی زۆری هاوردە زۆرینەی پڕۆژەكانمان راگیرابوون و یان لاوازبووبوون، بۆیە بڕیارەكەمان دەركرد. 

ئەو روونیشیكردەوە، لە هەرێمی كوردستاندا 12 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هیلكەمان هەیە كە توانای بەرهەمهێنانی ملیارێك و 300 ملیۆن هیلكەیان هەیە بەهۆی ئەوەی كە لە ماوەی رابردوو پڕۆژەكان یان راگیرابوون یان لاوازبووبوون لە ئێستادا تواناكەیان بەشی بەرهەمەكان ناكات بۆیە دەستیان بە گەورەكردنی پڕۆژەكان و بوژاندنەوەیان كردووە. 

ئەوەشی روونكردەوە هەرێمی كوردستان پێویستی 800 ملیۆن هێلكە هەیە  توانی بەرهەمی هەرێمی كوردستان ئەگەر پڕۆژەكان بە هەموو توانایانەوە بكەونەكار زۆر لەوە زیاتر دەبێت. 


ڕیکلام