سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی بەرێوەبەری رۆشنبیری ونکردووە

  2020-10-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی لە 20حوزەیرانەوە دەست لەكاركێشانەوەی رادەستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنەكە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەیان نەبینیوە.


ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە و لە تەوەری یەكەمدا گفتوگۆ لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سلێمانی كرا و ئاشكرا بوو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا خۆی دەست لەكاركێشانەوەی پەسەند كردووە.

بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی لە 20ی حوزەیرانەوە رادەستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە، بەڵام نەدراوەتە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەمڕۆش ناڕەزایی ئەندامانی لێكەوتەوە. 

بە گوێرەی زانیاریەكان سەرۆكی ئەنجومەن بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەندامانی ئەنجومەن خۆی دەستلەكار كێشانەوەكەی پەسەند كردووە و ئەمڕۆ كاندیدی نوێ بۆ شوێنەكەی دیاری كرابوو دەنگی پێدرا. 

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ رەخنە لە دەست لەكار كێشانەوەی بەڕیوەبەری رۆشنبیری سلێمانی گیرا بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی بەهەدەردانی پارەی شاری رۆشنبیری یەكلایی نەكراوەتەوە. 



ڕیکلام