پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیرکرد

  2020-10-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە لەیەکێک لە سیتیەکان بەهەرەمەکی تەقەی کردبوو و زیانی ماددی بە دوو ماڵ گەیاندبوو.

پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبونی ڕوداوێکی تەقەکردن لە (گاردن سیتی) دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردبوو .

پۆلیس دەڵێت" تۆمەتبارەکە ناوی (د. و. ف) و لەدایکبوی ١٩٨٧ ، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیدا کە تەقەی پێ کردبوو ،کە زیانی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆشی گەیاندبوو.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت تۆمەتبارەکە ماددەی کحولی بەکار هێناوەو بەسەرخۆشی تەقەی کردوە و لە ئێستادا  بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .


ڕیکلام