تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

  2020-10-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦٦٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٨٧٦ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٤.٢% تووشبوانە.

لەوەتەی کۆرۆنا لەناوخۆیی عێراقدا تەشەنەی کردووەن ٤٣٨ هەزار و ٢٦٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٦٩ هەزار و ١٠ کەسیشی چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ١٠ هەزار و ٤١٨ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام